له كۆبوونه‌وه‌يه‌كيدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كەریم ئەسعەد ئەحمەدخان یاریدەدەر و ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵينەوە لە تاوانەكانی داعش، ڕۆڵ و قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و تێكشكاندنی تیرۆر و پاراستنی پێكهاته‌كان بێ جیاوازی و حه‌واندنه‌وه‌یان، به‌رز نرخاند.
كەریم ئەسعەد ئەحمەدخان كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی كاره‌كانيان له كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان به‌پێی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌دواداچوونی كه‌یسی تاوانه‌كانی داعش، پشتگيريى یاسایی بۆ كاره‌كانیان و جۆره‌كانی تاوانه ئه‌نجامدراوه‌كان كه له عێراق جگه له یاسای تاوانه‌كانی تیرۆر، یاسای تاوانه‌كانی جه‌نگ و جینۆساید نییه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی مه‌یدانیی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان و هه‌ڵدانه‌وه‌یان، هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و مسۆگه‌ركردنی دادگاییكردنیان، خسته ڕوو، جه‌ختيشى له گرنگيى هه‌ماهه‌نگیی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕاى ده‌ستخۆشی له كاری تیمه‌كه‌یان، ئاماده‌یی و پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پشتگيرى و كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و حكوومه‌تی عێراق بۆ به‌دیهێنانی دادوه‌ریی له‌م كه‌یسه‌دا دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ی قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێشكه‌ش كرد و جه‌ختی له پابه‌ندبوونى هه‌رێمى كوردستان به پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی پێكهاته‌كان كرده‌وه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.