به‌ڕێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مۆلیده ئه‌هلیه‌كانی سۆران له ئێستادا به پێی خشته‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كاته‌كانی پێدانی كاره‌بای له سنووری بهڕێوبهرایهتیهكهیان بۆ هاووڵاتیان و هاوبه‌شانی كاره‌با ڕێكخستووه .
به پێی خشتهكه 24 كاتژمێر به هه‌ردوو كاره‌بای نیشتیمانی و مۆلیده ئه‌هلیه‌كان كاره‌با به هاوبه‌شان ده‌درێت.
فه‌یسه‌ڵ حسێن به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌بای سۆران له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی داوای له هاووڵاتیان كرد كرێی مانگانه‌ی كاره‌با له‌سه‌ر خۆیان كۆنه‌كه‌نه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن پاره‌كه به قست بده‌نه‌وه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.