Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 01:49

دوای 3 رۆژى له‌ونبوونى پۆلیس هاوڵاتیەکی ڕادەستی کەسوکاری کردەوە

شەوی‌ رابردوو
کوردستان TV
100%


‌ له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ،  رۆژی‌ 15/6/2019، هاوڵاتییەكی‌ دانیشتوی‌ شارۆچكەی‌ پردێی‌ سەر بەپارێزگای‌ كەركوك ون دەبێت، كەسوكارەكەی‌ چەندین رێگا دەگرنەبەر بۆ دۆزینەوەی‌، بەڵام بێ هیوا دەبن.

پۆلیس ده‌شڵێت  پاش ئەوەی‌ لەلایەن كەسوكارەكەیەوە هێزەكانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاگاداركرانەوە لەونبونی‌ كورەكەیان، بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرا ڕاسپێردرا بۆ ئەنجامدانی‌ ئەو كارە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن  دوای‌ سێ رۆژو لەبەرواری‌ 18/6/2019، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ سەرای‌ سەر بەبەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ توانیان ئەو كەسە لەشاری‌ سلێمانی‌ بدۆزنەوەو شەوی‌ رابردوو ڕادەستی‌ كەسوكارەكەی‌ بكەنەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.