سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند: وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كهبریاره له پارێزگاكه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌رێوه‌بچێت، ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی ئه‌منی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌سڕه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه به ماڵپه‌ری سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه كه فه‌رمانده ئه‌منییه داوایان له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كان كردووه له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌سڕه بڵاوببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونشیكرۆتهوه كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ته‌ندروستی له‌ئاماده‌باشیدان بۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان رووبدات.
بریاره سبه‌ی خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای به‌سڕه بۆ باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری به‌رێوه‌بچێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.