یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی كه له ریزبه‌ندیی گرانترین یانه‌كانی جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، به خه‌رجكردنی 303 ملیۆن یورۆ له گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا تا ئێستا، ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی تۆماركرد.
ریاڵ مه‌درید كه له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یانانه‌دایه كه زۆرترین پاره‌ی له گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا خه‌رجكرووه، له‌ماوه‌ی9 رۆژدا 3 یاریزانی گرنگی بردووه‌ته ریزه‌كانییه‌وه.
یانه‌ی شاهانه رایگه‌یاند له ٤ی حوزه‌یراندا لوكا جۆڤیج، له 7ی حوزه‌یراندا ئێدن هازارد و له 12ی حوزه‌یراندا فێرلاند مێندی بردووه‌ته ریزه‌كانییه‌وه. یانه‌كه پێشتر هه‌ریه‌ك له ئێدن میلیتاو و گۆیه‌زی بردبوویه ریزه‌كانییه‌وه.
ریاڵ مه‌درید گرانترین گواستنه‌وه‌ی له یانه‌ی چێڵسییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هێنانی ئێدن هازارددا به بڕی 100 ملیۆن یورۆ ئه‌نجامداوه و 60 ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر جۆڤیج، 50 ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر میلیتاو، 48 ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر مێندی و45 ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر رۆدریگۆدا داوه، كه كۆی گشتیی ده‌كاته 303 ملیۆن یورۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.