Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 02:26

چوارەم دانیشتنی دادگایی تۆمەتبارانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

سكاڵای یاسایی لەسەر 15 كۆمپانیای هۆڵەندی تۆمار كراوە
کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، چوارەم دانیشتنی دادگایی تۆمەتبارانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو لەسەر تاوانى کیمیابارانى هەڵەبجە کە (15) کۆمپانیا و کەسایەتى تۆمەتبار کراون وەک بەشداربوو لەو تاوانەدا.

له‌ چوارەمین دانیشتنی دادگاییكردنی ئەو كۆمپانیایانە بەڕێوەچوو كە چەكی كیمیایی و قەدەغەكراویان بە رژێمی پێشووی عێراق فرۆشتووە، بەهۆی تەواو نەبوونی رێكارەكانیش دانیشتنەكە دواخرا.

پەیامنێرى كوردستان تیڤی لە هەڵەبجە رایگەیاند؛ لەلایەن كەس و كاری قوربانییانی هەڵەبجەوە سكاڵای یاسایی لەسەر 15 كۆمپانیای هۆڵەندی تۆمار كراوە.

رونیشیكردەوە، زیاتر لە 2000 كەسوكاری شەهید سكاڵایان تۆمار دووەو  1200 كەسیشییان بریكارنامەیان بۆ چوار پارێزەر كردووەتەوە.

شایه‌نی باسه‌ رۆژی (13/3/2018)، كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له رێگه‌ی تیمێك له‌ پارێزه‌رانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ سكاڵای یاسایی له‌ سه‌ر (25) كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای بیانی تۆمار كرد، كه‌ هاوکارى رژێمى پێشویان کردووە به پێدانى چەکى کەرەستەى چەکى کیمیایى و رۆژی (2018/5/23) یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییکردنەکە به‌ڕێوه‌چوو و دانیشتنی ئەو پڕۆسەیەش بەردەوامە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.