دهستهی حهج و عومرهی عێراق رایگهیاند لهمهودوا ڤیزای حاجیانی عێراق له باڵیۆزخانهی سعودیه له بهغدا بهو هاووڵاتیه دهدرێت كه عێراقینه كه گهشتی حهج و عومره دهكهن بۆ سعودیه.
ئەمڕۆ چوار شەممە، حەسەن فەهد كینانی، وتەبێژی فەرمی دەستەی حەج و عومرە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، خالید عەتیە، سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە لە عیراق، چاوی بە عەبدولعەزیز شەممەری، باڵیۆزی سعودیە كەوتووە لە بەغدا و لە چاوپێكەوتنەكەدا ڕێككەوتن كراوە لەسەر پێدانی ڤیزەی چوونە ژوورەوەی حاجییانی عیراق لە بارەگای باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، دەستەكەیان، هەوڵی زۆریداوە لەپێناو پێدانی فیزا بەحاجیانی عێراق لەبەغداد وكارئاسانیكردن لەپێناو گلدانەوەی كات و بڕی تێچون كە هەموو ساڵێك دەستەی حەج و عومرەی عێراق بەخەرجی دەدات.
ئەمەش دوای تێپەڕینی زیاتر لە 30 ساڵ، كە حاجییانی عیراق و هەرێم لەڕێی عەممانی پایتەختی ئەردەنەوە ڤیزەیان وەردەگرت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.