Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 02:09

کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌واوده‌کرێت

ماوه‌ی 10 رۆژدا هیچ پۆستێكی حكومه‌ت به‌ به‌تاڵی نه‌مینێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

 

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پۆسته‌ وه‌زارییه‌ خاڵییه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی پڕ ده‌كرێنه‌وه‌.

له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا یوم  فالح فه‌یاز ئاشکرای کردووە هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ ناو خۆیاندا گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و پۆستانه‌ی ماون پڕ ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات موقته‌دا سه‌دڕى پیاوى ئاینى شیعى و سه‌رۆكى ته‌یارى سه‌دڕ و كوتله‌ى سائیرون ، داواى كردووه‌ فشارى زیاتر له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دروستبكرێت تاكو له‌ ماوه‌ى (10) رۆژ حكومه‌ته‌كه‌ى پێكبێنێت ، هۆشداریشدا كه‌ لایه‌نگرانى هه‌ڵویستى دیكه‌ی نوێیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام نه‌درێت .

جێگه‌ى باسه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى ئایارى ساڵى 2018ى عێراق ،هاپه‌یمانى "سائیرون " به‌ سه‌رۆكایه‌تى موقته‌دا سه‌دڕ توانى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنێت .

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.