عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی رایگه‌یاند كه لیژنه‌یه‌كیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێكهێناوه، ده‌شڵێت نامانه‌وێت له كه‌ركووك كێشه‌ی زیاتر دروست ببێت .
له‌باره‌ی ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌شی هۆشداریی ده‌داته لایه‌نه‌كان كه له واده‌ی خۆیدا كاندیده‌كانیان دیاری بكه‌ن .
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا باسی له چه‌ند بابه‌تێك كرد كه یه‌كێكیان پرسی پارێزگای كه‌ركووك و پلانی وه‌به‌رهێنانی ئه‌و پارێزگایه بوو .
له‌وباره‌یه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند كه نایانه‌وێت کێشەی دیکە بۆ پارێزگای کەرکووک زیاد بێت و لیژنەیەکیان بۆ چارەسەرکردنی بابەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و هه‌روه‌ها پەسەندکردنی پلانی وەبەرهێنانی پارێزگاکە پێکهێناوە كه لیژنه‌كه سه‌رۆك وه‌زیران واتا خۆی سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات .
هه‌روه‌ها مه‌هدی گوتی: هەوڵمان داوە ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك کۆبێتەوە ، ئێستا لەمانگی شەشداین به‌ڵام هێشتا ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆنەبووەتەوە ، نامەوێت کێشەی زیاتر لە کەرکووک دروستبێت بۆیە لیژنەیەکمان بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران بۆ پەسەندکردنی پلانی وەبەرهێنانی پارێزگاکە بۆ ساڵی دووهه‌زار و نۆزده و پێشکەشکردنی راسپاردە بە ئەنجوومەنی وەزیران پێکهێناوە .
له‌باره‌ی كاندیدیش بۆ ئه‌و پۆسته وه‌زارییانه‌ی كه هێشتا به‌تاڵن، عادل عه‌بدولمه‌هدی هۆشداریی دایه لایەنەکانە سیاسییەکان و رایگه‌یاند كه وادەیەکی دیارکراو هەیە و چاوەڕێی هێزە سیاسییەکان دەکەین تا كاندیدی خۆیان لەبارەی پۆستە وەزارییەکان پێشکەش بکەن و ئەگەر پێشکەشی نەکەن ئەوا سەرۆکوەزیران خۆی كاندیده‌كان پێشکەشی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات تا ده‌نگیان له‌سه‌ر بدات .
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازیی له ئۆپۆزسیۆن بوونی چه‌ند لایه‌نێكی عێراقی كرد كه رایانگه‌یاندووه له‌مه‌ودوا وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان كار ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولمه‌هدی مه‌رجێكی هه‌بوو ئه‌ویش بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی ئەرێنی دەستووری بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.