ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌ده‌یان هاووڵاتی دانیشتووی پارێزگای به‌سڕه ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرده‌وه‌و داوای ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر و ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌كه‌ن .
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوز به‌ده‌یان رۆڵه‌ی پارێزگای به‌سڕه ئه‌مڕۆ له نزیك باڵه‌خانه‌یه‌كی حكومه‌تی خۆجێی له ناوه‌ڕاستی پارێزگای به‌سڕه ده‌ستییان به خۆپیشاندان كردووه‌و داوای ده‌سته‌به‌ركردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر و ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌كه‌ن.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی راگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك تایه‌ی ئوتۆمبیلدا گرتووه كه خۆپیشانده‌ران به‌نیازبوون له‌رێگای سووتانی ئه‌و تایانه‌وه رێگاكانی هاتوچۆی پێ دابخه‌ن.
دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند: وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی كه‌بریاره له پارێزگاكه له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه به‌رێوه‌بچێت، ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی ئه‌منی له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌سڕه بڵاوكراونه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.