وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، رێوشوێنی خۆیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ كۆنترۆڵكردن و پاراستنی ئاسایشی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان، ئه‌مه‌ش دوای ھێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌مپێكی كارمه‌ندانی كۆمپانیایه‌كی بیانی له باشووری ئه‌و وڵاته كه كارمه‌ندانی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی تیایدا ده‌مانه‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "ئیدانه‌ی كرده تیرۆریستییه‌كه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی له پشت كردهوهكهوهن ده‌كه‌ین ھه‌ر پێناس و ئه‌جێندایه‌كیان ھه‌بێت، ئامانجیان له‌و كرده‌وانه لێدانه له ئابووری نیشتمانی و پیشه‌سازی نه‌وت و غاز له وڵات‌دا".
به‌یانی دوێنێ چوارشه‌ممه، مووشه‌كێكی جۆری كاتیۆشا له كه‌مپێكی كارمه‌ندانی كۆمپانیایه‌كی ھه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌ی برجسییه له پارێزگای به‌سره كه‌وته خواره‌وه و به‌و ھۆیه‌وه سێ كه‌س برینداربوون.
دوابه‌دوای ھێرشه‌كه‌ش كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل ٢٠ كارمه‌ندی بیانی خۆی له به‌سره گواسته‌وه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی گیانی ھه‌موو كارمه‌ندانی ناوخۆیی و بیانی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش به دابینكردنی كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیر له میانی كاركردن و سه‌قامگیری پێویست له كێڵگه و پێگه نه‌وتییه‌كاندا.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ھێرشه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاركردن له به‌رھه‌مھێنان و ھه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌و كێڵگه‌یه و پێگه نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌كه نه‌بووه.
كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل رێككه‌وتنێكی ماوه درێژی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی باشوور ھه‌یه بۆ په‌ره‌پێدان و رێكخستنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه و زیادكردنی بڕی به‌رھه‌مھێنان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.