هه‌موو ساڵێك له 20/6/2019 به رۆژی جیھانی په‌نابه‌ران ناسراوه ،كه‌له ساڵی 2001 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یكگرتووه‌كان ئه‌م رۆژه به فه‌رمی ناسێندرا ساڵانه به چه‌ندین چالاكی ئه‌و یاده ده‌كرێته‌وه.
ئایا ده‌زانی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ،ئه‌مریكا گه‌وره‌ترین دابینكه‌ری ھاوكارییه مرۆییه‌كانه له جیھاندا؟ تاكو ئه‌مڕۆ حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له ٢.٢ دوو ملیار و دووسه‌د ملیۆن دۆلاری دابینكردووه بۆ ھاوكاری ٦ ملیۆن ھاووڵاتی عێراقی كه له لایه‌ن داعشه‌وه ئاواره بوونه.
ھه‌روه‌ھا حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زیاتر له ٩.٥ نۆ ملیار و پێنچ سه‌د ملیۆن دۆلاری خه‌رج كردووه بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی سوریا له ناوچه‌كه‌دا و له‌ناو ئه‌وانه‌ش دا ٢٥٠٠٠٠ دووسه‌دوپه‌نجا ھه‌زار په‌نابه‌ری سوری كه له ھه‌رێمی كوردستان ده‌ژین. سه‌ڕه‌رای پاره‌داركردنی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNHCR) و ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری منداڵان (UNICEF) بۆ دابینكردنی ھاوكاری بۆ په‌نابه‌ره سوریه‌كان و ئاواره عێراقیه‌كان ، نوسینگه‌ی دانیشتوان و په‌نابه‌ران و كۆچی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كار له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومیه ھاوبه‌شه‌كانی ده‌كات بۆ باشتركردنی شێڵته‌ره‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و راوێژكاری یاسایی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ھه‌لی بژێوی زیاتر و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌نته‌ری گه‌نجان و شوێنی یاریكردنی منداڵان و دڵنیاكردنه‌وه له ده‌ست گه‌یشتن به خوێندنێكی باش و قه‌ده‌غه‌كردنی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری.
له رۆژی جیھانی په‌نابه‌راندا با ھه‌موومان به‌شدار بین له دروستكردنی پاشه‌ڕۆژێكی پرشنگدار بۆ ھه‌موو ئه‌وانه‌ی كه به‌ھۆی ململانێ یه‌وه ئاواره‌بوونه.
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.