Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 04:45

سه‌رۆککۆماری عێراق پێشوازی له‌سه‌رۆکى هه‌رێمی کوردستان کرد

له‌به‌غدا
کوردستان TV
100%


كه‌مێك پێش ئێستا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى پێشوازی له‌نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان كرد  

نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 20 ى 6 ى 2019 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێك  گه‌یشته‌ به‌غدا 

كاتژمێرێك به‌ر له‌ئێستاش له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا 


له‌ئێستاشدا سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان  له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌دایه‌ 

بڕیاریش وایه‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار ، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق كۆببێته‌وه‌ 


له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراقدا  نێچیرڤان بارزانی لەسەر چەند پرسێکی هەڵواسراوی وەک کێشەی نەوت و بودجە گفتوگۆ ده‌كات 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.