Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 04:45

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا کۆبۆوە

داوای لێكردن كە هەمیشە بە ئومێد و ئیرادەیەكی بەهێز بمێننەوە
کوردستان TV
100%


ڕۆژی پێنجشەممە 20ـی 6ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سكرتێر و ئەندامانی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا كۆبۆوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا كورتەیەكی لە بارودۆخی سیاسیی سووریا و ڕەوشی هاووڵاتیانی كورد لەو وڵاتە و دوایین گۆڕانكارییەكان خستەڕوو و سیاسەت و بەشێك لە كار و چالاكییە سیاسییەكانی حزبەكەیانی بۆ سەرۆك بارزانی شی كردەوە. 
هەروەها سوپاسی سەرۆك بارزانیشی كرد كە هەر لە سەرەتای دەستپێكردنی قەیرانی سووریا و هاتنی داعش و كێشەكانی ترەوە، سەرۆك بارزانی هەردەم پاڵپشتی گەلی كورد لە سووریا بووە و ئەوەیشی بە مایەی ئومێدێكی گەورە بۆ گەلی كورد لە سووریا لە قەڵەم دا.


هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی بۆ ئامادەبووان پێشكەش كرد و ڕۆشنایی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و وێڕای دەربڕینی نیگەرانییەكانی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا، ئامۆژگاری و ڕێنوێنیی پێویستی خستەڕوو. 

هەروەها سەرۆك بارزانی سوپاسی خۆڕاگریی ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا و هاووڵاتیانی كورد لە سووریای كرد و داوایشی كرد كە هەمیشە بە ئومێد و ئیرادەیەكی بەهێز بمێننەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.