پاش ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی ڕابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه توانرا به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكرێت و پاش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی خرایه به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، هه‌روه‌ها پاش چه‌ندین دانیشتنی دادگا و خستنه‌ڕووی ته‌واوی به‌ڵگه‌كان و دانپێدانانی تاوانباری ناوبراو به تاوانه‌كه‌یدا به‌و شێوه‌یه سزا درا:
تاوانبار ستار ئه‌حمه‌د مهعروق له‌دایكبووی ساڵی 1981 دانیشتووی كه‌لار له به‌رواری 20ی 2ی ساڵی 2019 ده‌ستگیركراوه و به‌پێی مادده‌ی 14ی هۆشبه‌ر به 4 ساڵ زیندانی و بڕی 100 هه‌زار دیناری عێراقی پێ بژاردن سزا درا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.