نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كردووه ، كه‌ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران، سەرکۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوومەوە
سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، لهكۆبوونهوهم له‌گه‌ڵ 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراقدا دووپاتم کردەوە کە ھەرێمی کوردستان ئامادەیە سەرجەم کێشە ھەلپەسێردراوەکانی لەگەڵ حکومەتی فێدرالی عیراق بەپێی دەستوور چارەسەر بکات و له هه‌موو بواره‌کاندا هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی بکه‌ین.
نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 20 ى 6 ى 2019 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته به‌غدا ، دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ، د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆمار و د. محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى كۆبۆوه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.