Erbil 38°C یەکشەممە 13 ئەیلوول 00:03

میسر: ئەردۆغان هەوڵ دەدات بیری توندڕەویی ئیخوان بڵاو بکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی میسر بە توندی وەڵامی سەرۆک کۆماری تورکیا دەداتەوە
کوردستان TV
100%

دوای کۆچی دوایی محەمەد مورسی، سەرۆک کۆماری پێشووی میسر، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، کە مورسی بە مردنی ئاسایی نەمردووە و تورکیا هەوڵی دادگاییکردنی میسر دەدات.

لةم بارةوة ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-6-2019، وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو لێدوانەی ئەردۆغان دەستوەردانی ئاشکرایە لە کاروباری ناوخۆی میسر.

وەزارەتی دەرەوەی میسر لێدوانەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بە نابەرپرسانە ناو دەبات و پێی وایە ئەردۆغان هەوڵ دەدات بیری توندڕەویی ئیخوان بڵاو بکاتەوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی میسر هاتووە، رەجەب تەییب ئەردۆغان کێشەی ناوخۆیی لە وڵاتەکەی هەیە و بەو لێدوانانە هەوڵی شاردنەوەیان دەدات.

محەمەد مورسی، سەرۆک کۆماری پێشووی میسر ئێوارەی رۆژی دووشەممە 17-6-2019 لەکاتی دادگاییکردنی، گیانی لەدەست دا.

دوای کۆتایی هێنان بە حوکمی حوسنی موبارەک، محەمەد مورسی، کە لە ساڵی 1951 لەدایک بووە، بە هەڵبژاردن لە 2012 - 2013 بووە سەرۆکی میسر.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.