Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 04:44

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی تورکیا بکات

به‌ یه‌كه‌م سه‌ردان هه‌ژمار ده‌كرێت وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا بكات
کوردستان TV
100%

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركیا، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆببێته‌وه‌ . 

دوای ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی 10ی حوزه‌یران، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ پیرۆزبایی پۆستی نوێی له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ نێچیرڤان بارزانی و هه‌رێمی كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه‌ . 

شیاوی باسه‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا به‌ یه‌كه‌م سه‌ردان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.