نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا باس له سه‌ردانه‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ی بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ده‌كات .
نێچیرڤان بارزانی له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی كه له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی و به‌رهه‌م ساڵح و محه‌مه‌د حه‌لبوسی كۆبۆته‌وه و دووپاتی كردۆته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌ماهه‌نگییه دوولایه‌نه‌كان .
لای خۆشییه‌وه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق له تویتێكدا باسی له سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا كردووه و جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستوور و بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك كردۆته‌وه .
دوێنێ پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد و له یه‌كه‌م وێسته‌گه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه و ئه‌رێنیدا بڕیار درا كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق ده‌ست به قۆناغێكی نویی دانووستان بكرێت و هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌جێندای گفتوگۆكان و پرسه‌كانی وه‌ك مادده‌ی 140 و نه‌وت و بودجه و دارایی و پێشمه‌رگه و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه كۆببنه‌وه و ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا .
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها رایگه‌یاند قوڵایی ستراتیژیی هه‌رێمی كوردستان به‌غدایه و چاره‌سه‌ری دۆزی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه و بۆیه خوازیار و ئاماده‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی .
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراقیش هه‌ردوولا وێرای جه‌ختكردنه‌وه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی، سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستانیشیان بۆ به‌غدا به گرنگ زانی .
هه‌ر دوێنێ له به‌غدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه و پابه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمیان له‌سه‌ر بابه‌تی دارایی و نه‌وت، یاسای بودجه‌ی فیدراڵی بۆ ساڵی 2019 ، گرنگیی به‌ره‌وه‌پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ و چاره‌سه‌ركردنی سوه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیان به به گیانی برایانه و هاوبه‌شیی نیشتیمانی كرده‌وه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.