ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ڕه‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكۆمارى توركيا لە دیدارێكدا پيرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونى له نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
ئەردۆغان لە دیدارەكەدا هيواى خواست كابينه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێكبێت و جه‌ختى له خواستى توركيا بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، پشتگيرى و خۆشحاڵي خۆیشى بۆ گفتوگۆ و به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى ئەردۆغانی كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا ده‌ڕوانێ و خوازيارى به‌رەو پێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانه، به تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و زيادكردنى قه‌باره‌ى ئالۆگۆڕى بازرگانی لە نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ توركيادا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ياندا كه ئه‌مڕۆ هه‌ينى 21/6/2019 له ئيستەنبۆڵ به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ردوولا دۆخى سياسى و ئه‌منى ناوچه‌كه به گشتى، مه‌ترسيى سهرههڵدانهوەى داعش، دۆخى ناوچه ئازادكراوه‌كان له تيرۆر، گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره و په‌نابه‌ران، ئارامى، سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانيان و چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌يان تاوتوێ كرد.
ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی یەكەم سەردانی فەرمی خۆی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا ئەنجام دا و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی ئەم وڵاتەوە پێشوازی لێ كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.