ئا/ شه‌هلا ره‌شید
هاوسه‌رگیری یه‌كێك له بنه‌ما هه‌ره گرنگه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه، كه له‌هه‌ر وڵاتێك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به پێی ئایینی و داب و نه‌ریتی تایبه‌ت به خۆیان رێكده‌خرێت.
ئه‌م جۆره له هاوسه‌رگیرییه ئێستا له وه‌ڵاتی ئیچران خه‌ریكی ده‌بێته دیارده و به‌شێكی زۆری ناوه‌نده ئه‌كادیمی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و توێژه‌رانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵپه‌ڕ و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن خوێندنه‌وه‌ی جیاجیای بۆ ده‌كه‌ن.
به پێی به‌دواداچوونه‌كانی هه‌فته‌نامه‌ی زاری كرمانجی كرمانجی ئه‌م جۆره له هاوسه‌رگیرییه به شێوه‌ی نهێنی و زۆركم له كوردستان هه‌یه و هێشتا نه‌بۆته دیارده، بۆیه له باره‌ی ئه‌م جۆره له هاوسه‌رگیرییه و به سوود وه‌رگرتن له‌و بابه‌ت و راپۆڕت و خوێندنه‌وانه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌كانی ئێرانییه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه، ئه‌م بابه‌ته ئاماده كراوه.
له هه‌موو سوچێكی وڵاتی ئێران یه‌كجۆره پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری هه‌بووه، كه خاوه‌ن كۆمه‌ڵێك بنه‌مای جوان و گرنگی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ریتی بووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و جوانی و بنه‌ما نه‌ریتییه خۆی له ده‌ستداوه. له جیاتی هاوسه‌رگیری جوانی رابردوو ئێستا هاوسهنرگیری سپی شوێنی گرتۆته‌وه!، له‌م بابه‌ته تیشكی زیاتر ده‌خرێته سه‌ر هاوسه‌رگیری سپی تا باشتر له بنه‌ماكان و باشه و خراپه‌ی ئه‌م هاوسه‌رگیرییه تێبگه‌ین.
ماوه‌یه‌كه هه‌ندێك له به‌رپرسیارانی كۆمه‌ڵگه له‌باره‌ی زیادبوونی دیارده‌ی هاوسه‌رگیری سپی نیگه‌رانی خۆیان نه‌شاردۆته‌وه، شێوازی زه‌واجه هیچ بهڵینامهیهكی فه‌رمی له حكومه‌ته و شه‌رعی بوونی نییه، ته‌نها رێككه‌وتنه له نێوان دوو كه‌سدا و به ژن ومێرد ئه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵام به شێوه‌ی پراكتیكی وه‌ك ژن و مێرد له‌ژێر سه‌قفی خانوویه‌ك پێكه‌وه ده‌ژین.
ئه‌مجۆره له هاوسه‌رگیرییه ده‌شێ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به هاوسه‌رگیری كاتی حیساب بكرێت، كه له نێو هه‌ندێك له گه‌نجان بۆته باو، به‌ڵام ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه ته‌نها له‌نێو توێژی گه‌نجان نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئێستا ته‌شه‌نه‌ی كردووه بۆ ناو ته‌مه‌نی جیاوه، ئه‌م زه‌واجه له نێوان توێژی گه‌نجان ده‌شێ له داهاتوو به لێك نزیك بوونه‌وه‌ی دوو لایه‌نه ببێته زه‌واجێكی فه‌رمی، به‌ڵام له نێوان ته‌مه‌نه‌كانی سه‌ره‌وه‌تر، به‌تایبه‌تی نزیك له به‌ساڵاچووان بابه‌ته‌كه جۆرێكی دیكه و ئاڵۆزتره، واته زۆر جار پیاوانی هاوسه‌ردار ده‌ستبه‌رداری هاوسه‌ری فه‌رمی و شه‌رعی خۆیان ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری سپی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌و كه‌سانه به شێوازێك پێكه‌وه ده‌ژین ده‌ورووبه‌ریان هه‌ست پێناكه‌ن هاوسه‌ری شه‌رعی و یاسایی نین.
هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌مجۆره له هاوسه‌رگیرییه یا هه‌ر ناوێكی دیكه‌ی لێ بندرێت، پێویسته خوێندنه‌وه‌و شڕۆڤه‌ی واقعییه‌ی بۆ بكرێت، هه‌ر چه‌نده هۆكاره‌كانی زیادبوون و گه‌شه‌كردنی ئه‌مجۆره له زهواجكردنه وه‌ك پێویست لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ هه‌ر جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌ك و توێژینه‌وه‌یه‌ك زیاتر پشت به بابه‌تێكی زانستی نابه‌سترێت، بۆیه هه‌ر جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌ك له‌مباره‌وه پێویسته به وریاییه‌وه بێ تا لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ نه‌كرێت و خوێنه‌ر به لارێ‌دا نه‌بڕدرێت.
ئه‌و كه‌سانه ئه‌مجۆره له په‌یوه‌ندییه‌یان هه‌ڵبژاردووه، له توێژ و چینێكی دیار كرا‌و یا ئاستی رۆشنبیری سنووردار نیین. بۆیه ناكرێت ناوبژیوانییهكی دادپه‌روه‌رانه بۆ ئه‌م بابه‌ته بكرێت.
به‌ڵام یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زۆر بوونی ئه‌م هاوسه‌رگیرییه په‌یوه‌ندی به زۆربوونی رێژه‌ی توێژی گه‌نجه له كۆمه‌ڵگه‌دا، به جۆرێك هه‌ر چه‌نده ته‌مه‌ن به‌ره‌و سه‌ره‌وه هه‌ڵكشێت زه‌مینه‌ی هاوسه‌رگیری سپی له بارهتر ده‌بێت بۆ كچان و كوران، رێككه‌وتنی نێوان دوو كه‌س بۆ ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه پێویسته به‌جۆرێك بێت كه ره‌زامه‌ندی هه‌ر دوولای له‌سه‌ر بێت و شێوازه‌كه‌شی بۆ یه‌كتر روونده‌كرێته‌وه و هه‌موو مه‌رجه‌كان و ویستی هه‌ردولا لهربیهرچاو ده‌گیرێت، بۆ نموونه ماوه‌ی پێكه‌وه ژیانیان، پاراستنی نه‌هێنی پێكه‌وه بوونیان، شێوازی ره‌فتاریان و .....هه‌تد
ره‌نگه له‌چوارچێوه‌ی هاوسه‌رگیری كاتی مافی و ئه‌ركی هه‌ر دوولا دیاری كرداوه، به‌ڵام له زه‌واجی سپی ماف و ئه‌ركی كه‌سیان دیاری كرا‌و نیینه و به ئاسانی هه‌ر دوولا ده‌توانن جێبه‌جێی نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵێننامه‌یه‌كی فه‌رمی و شه‌رعی له نێوانیان نییه.
پێكهاته‌ی یاسایی و شه‌رعی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران له باره‌ی پاراستنی مافی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌كه‌ن زۆر لاوازه، له كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته له وه‌ڵاتانی پێكه‌وتوو چاره‌سه‌ری گونجاوی یاسایی بۆ دۆزرتوهتهوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و جۆره وڵاتانه ژیانی 25% هاووڵاتییان به‌مجۆره له هاوسه‌رگیرییه ژیان ده‌به‌نه سه‌ر و هه‌موو بنه‌ماكانی مافی كه‌سی هه‌ر دوولا به پێ یاسا دیاری و زامن كراوه. به‌ڵام له ئێران هیچ جۆره بڕگه‌یه‌كی یاسایی بۆ دیاری كردنی ئه‌رك و مافی دوو لایه‌نه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵكو هه‌وڵ دراوه له رێگه‌ی جیاجیاوه ئه‌م جۆره له هاوسه‌رگیرییه ناشیرین و ره‌د بكرێته‌وه، زۆرترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مجۆره هاوسه‌رگیرییه خراوه‌ته‌ڕوو زیاتریینان له چوارچێوه‌ی كه‌سی بوونه، له‌كاتێكدا به پێی توێژینه‌وه‌كان ده‌شێ كێشه ولێكه‌وته‌كانی ئه‌م جۆره له هاوسه‌رگیرییه ئاڵۆزی زیاتری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆیدا بێنێت و هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كم كردنه‌وه‌ی دیارده‌كه‌ش نابێت و نه‌بووه.
ده‌توانین چه‌ند خاڵێك له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی زیادبوونی ئه‌م دیارده‌یه بخه‌ینه‌روو.
هه‌ڵاتن له بۆنه نه‌ریتییه‌كانی و به‌ڵێنی ماددی و غێره ماددی كه قورسایی زۆر ده‌خرێته سه‌ر گه‌نجان. ئه‌م خاڵه یه‌كه له هۆكاره به‌رچاوه‌كانی ئه‌نجامدانی هاوسه‌رگیری سپی. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ته‌داخول كردن له ژیانی گه‌نجان و هاتووچۆی زۆری بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوولا كه گه‌نجان له‌م سه‌رده‌مه لێی راده‌كه‌ن و حه‌زیان لێی نییه هۆكارێكی دیكه‌یه. له هه‌مووشیان قهرستر ئه‌و باره ئابووریه‌یه كه ده‌خرێته سه‌ر گه‌نجان بۆ پێكه‌وه نانی ژیانی هاوسه‌رگیری.
هۆكارێكی دیكه زۆر بوونی ئه‌م دیارده‌یه، ترس له جیابوونه‌وه و تێكنهكردنهوهی ره‌فتار و دونیا بینین و رۆئیاكانیان له نێوان یه‌كتر، له كاتێكدا رێژه‌ی جیابوونه‌وه به‌رز بۆته‌وه.
هه‌ندێك له گه‌نجان هه‌وڵده‌ده‌ن ته‌نها به هاندانی نزیكه‌كانیان و ناساندنیان له لایه‌ن كهسێكهوزه یا هاورێیانیان به ئاسانی نه‌چنه ژێر باری هاوسه‌رگیری شه‌رعی و یاسایی، ئه‌م بابه‌ته زیاتر له لایه‌ن كچانه‌وه ره‌چاو ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان زیاتر له كوڕان به هۆی جیابوونه‌وه زیانمه‌ند ده‌بن، ئه‌وانه‌ی كه له هاوسه‌ری گێری سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه و ئه‌گه‌ر جیا ببنه‌وه وای لێكده‌ده‌نه‌وه كه له چاڵێكه‌وه كه‌وتنه نێوچاڵێكی دیكه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌ر له هاوسه‌گیری مه‌رجی ئه‌وه‌ده قورس بۆ یه‌كتری دیاری ده‌كه‌ن كه له كاتی جیابوونه‌وه قورساییكهی زۆری ئابووری ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌ر دوولایان، له‌كاتێكدا ئه‌م بابه‌ته له هاوسه‌رگیری سپی زۆر جیاوازتر و ئه‌رك بۆ سه‌ر كه‌سیان قورس نابێت.
پرسیاره گرنگه ئه‌وه‌یه بۆ چی كچان ته‌ن به‌م هاوسه‌رگیرییه ده‌ده‌ن، له كاتێكدا مافه ماددی و مه‌عنه‌وییه‌كانی ناپارێزرێت؟. هۆكارێكی گرنگ كه ره‌نگه كمتر خرابێته به‌ر لێكۆڵینه‌وه، ئه‌وه‌یه كه زۆرجار خانمان به هۆی ره‌فتاری ناشایسته‌ی هاوسه‌رانیان بێزار ده‌بن به جۆرێك كه ئاماده ده‌بن بۆ رزگاربوون له‌مجۆره پیاوانه ده‌ستبه‌رداری هه‌موو مافهكانیانببن و په‌نا بۆ جیابوونه‌وه ده‌به‌ن، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی سێبه‌رێكی سه‌ریان هه‌بێت په‌نا بۆ زه‌واجی كاتی یا هاوسه‌رگیری سپی ده‌به‌ن، به‌مجۆره ئافره‌تان رزگار ده‌بن له ره‌فتاری ناشایسته‌ی هاوسه‌رانیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌مجۆره له هاوسه‌رگیرییه پیاو هێزی یه‌كه‌می ناو خێزان نابێت.
بۆیه ئه‌گه‌ر گومانمان له‌وه هه‌یه كه ئه‌مجۆره له هاوسه‌رگیرییه بۆ كۆمه‌ڵگه سوودبه‌خش نییه و زیانی هه‌یه، به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بێ بیر له لابردنی كۆسپه‌كانی هاوسه‌رگیری فه‌رمی و شه‌رعی بكرێته‌وه، بهڵێنمانهكانی كهلهپچهكهر و داب و نه‌ریتی و هاوسه‌رگیری نه‌ریتی، شێوازی ناته‌ندروستی ده‌ستنیشانی كردنی هاوسه‌ر، له هه‌مووشی گرنگتر ره‌چاوكردنی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئافره‌ت بۆ گه‌شه‌ی پێدانی كۆمه‌ڵگه ده‌ورێكی گرنگی هه‌یه. و ئه‌گه‌ر مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرێت و ئه‌و تۆقه كۆمه‌ڵایه‌تی و یاساییانه‌ی له‌مل لانه‌برێت ئه‌م جۆره له هاوسه‌رگیرییه به‌رده‌وام له گه‌شه كردن داده‌بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.