به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت ، دوابەدوای ئەو سکاڵایەی کە هاوڵاتیێکی دوکاندارلە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆماری کردبوو لەسەرئەوەی کەلهرۆژى 20 ى 6 ى 2019 دزی لە دوکانەکەی کراوە٫ دوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر بۆ دۆزینەوەی بکەری تاوانەکە و لە ئەنجامی بەدواداچوون و بەدەست هێنانی زانیاری و سود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری کردن٫ لە لایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا پێنج کەس دەست گیرکران بە تۆمەتی دزی کردن لە دوکانی هاوڵاتیەکە.
پۆلیس ده‌شڵێت پێنج تۆمەتبارەکەش کە 3 کەسیان لەڕەگەزی مێن و دوانەکەی تریان لە ڕەگەزی نێر
راشیدهگهیهنن تەنها دوو کەسیان تەمەنی 18 ساڵیان تەواو کردووە و سیانەکەی تریان لە خوار تەمەنی یاسایین.
لهكۆتادا پۆلیسى راپه‌رین رایدهگهێنێت دوای لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیان و بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.