له ده‌ست پێكی پاله‌وانێتی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا هه‌لبژارده‌ی میسر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی زیمبابۆی به‌ده‌ست هێنا
له‌سه‌ر یاریگای قاهیره‌ی نێو ده‌وله‌تی و له میانی یاریه‌كانی كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م هه‌لبژارده‌ی میسر به زه‌حمه‌ت و به ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌لبژارده‌ی زیمبابۆی برده‌وه ، تاكه گۆلی یاریه‌كه‌ش له خوله‌كی چل‌و یه‌ك له لایه‌ن یاریزان محمود حه‌سه‌ن تۆمار كرا، به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش هه‌لبژارده‌ی میسر یه‌كه‌م سێ خالی به‌ده‌ست هێنا
شایه‌نی باسه جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا له ولاتی میسر‌و به‌به‌شداری بیست و چوار هه‌لبژارده كه دابه‌ش كراون به‌سه‌ر شه‌ش كۆمه‌له به‌رێوه ده‌چێت ، میسر له كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م جگه له زیمبایۆی یاری له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌كانی كۆماری كۆنگۆو ئۆگه‌نداش ئه‌نجام ده‌دات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.