هێرشبه‌ری ئیسپانی فرناندۆ تۆرێس به یه‌كجاری وازی له یاریكردن هێنا، تۆریس له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا بڵاویكرده‌وه كه دوای هه‌ژده ساڵ له یاریكردن به یه‌كجاری وازهێنانی له یاریكردن راده‌گه‌یه‌نێت
ئه‌م هێرشبه‌ره له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا نازناوی مۆندیالی دووهه‌زاروده‌و جامی یۆرۆی دووهه‌زاروهه‌شت و دووهه‌زارودوازده‌ی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو یاری كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا گۆڵی تۆماركردوه‌و گۆڵكاری جامی یۆرۆی دووهه‌زارودوازده بوو
له ئاستی یانه‌كانیش تۆریس له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی نازناوی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌راو چامپیۆنس لیگی دووهه‌زارودوازده‌و یۆرۆپالیگی دووهه‌زاروسێزده‌ی بردۆته‌وه، هه‌روه‌ها پارساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید نازناوی یۆرۆپالیگی به‌ده‌ستهێناو له ساڵی دووهه‌زاروشازده‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مان یانه گه‌یشته یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ
تۆرێسی ته‌مه‌ن سیی و پێنج ساڵ له كاروانی وه‌رزشی خۆیدا، یاری بۆ یانه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدو لیڤه‌رپول و چێڵسی و میلان كردووه‌و له دوایین وێستگه‌ی یاریكردنیشی و له هاوینی ساڵی ڕابردوو په‌یوه‌ندی به یانه‌ی تۆسۆی ژاپۆنی كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.