به‌رٍێوه‌به‌ری هاتووچۆی قه‌زای كۆیه پێشنیازێك ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگره توركی‌و ئێرانییانه‌ی كه دێنه ناو خاكی هه‌رێمه‌وه‌و رێگایه‌كی دور ده‌بڕن، دوو شۆفێریان له‌گه‌ڵدا بێت.
به‌رٍێوه‌به‌ری هاتووچۆی كۆیه پێی وایه به‌شێكی زۆری روداوه‌كان، به‌تایبه‌ت ئه‌و روداوانه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه شۆفێره‌كانیان زۆر ماندوو ده‌بن‌و ته‌ركیز له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه پێشنیاز ده‌كات، هه‌رێم مه‌رجی بوونی دوو شۆفێریان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.