نێیمار داسیلڤا ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل و یانه‌ی پاریس سانجێرمان ستافی ڕاهێنه‌ران و یه‌كه به یه‌كه‌ی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه
نێیمار له شه‌شی ئه‌م مانگه‌و له یاری دۆستانه‌ی نێوان به‌ڕازیل و قه‌ته‌ر دووچاری پێكانێكی سه‌خت هات و به‌و هۆیه‌وه نه‌یتوانی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی كۆپا ئه‌مه‌ریكا بكات كه له‌سه‌ر خاكی وڵاتی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ویلیان شوێنی گرته‌وه، ئێستاش به‌ڕازیل له ئاماده‌كاریدایه بۆ سێیه‌م یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی پیرۆ كه ئه‌م شه‌و به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆیه نێیمار وه‌ك هاندان و پاڵپشتی
سه‌ردانی تیپی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌ی كرد تا وره‌و متمانه‌یان پێ ببه‌خشێت بۆ یاری به‌رامبه‌ر پیرۆ،شایه‌نی باسه هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل دوای ئه‌نجام دانی دوو یاری كه سه‌ركه‌وتنێك و به‌رامبه‌ر بونێكی هه‌یه خاوه‌نی چوار خاله له كۆمه‌له‌كه‌ی خۆی -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.