بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر دەڵێت، بە هۆی دابینكردنی غازی سرووشتی و ماددە بنچینەییەكانەوە، دۆخی كارەبای هەرێم لە باشیدایە و لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ (3500) مێگاوات بەرز بووەتەوە.
حسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند: بە هۆی دابینكردنی غازی سرووشتی و ماددە بنچینەییەكانەوە، ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا لە نێوان (3100 بۆ 3500) مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت.
دەشڵێت: هه‌ولێر پێویستى به 1800 مێگاوات كاره‌با هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى 24 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیى هه‌بێت، به‌ڵام له ئێستادا ته‌نها 1100 مێگاوات له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستانه‌وه بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كرێت.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات خواست لە سەر كارەبا و دابینكردنی غازی سرووشتی و دەستپێوەگرتنی كارەبا لە لایەن هاووڵاتیان، سێ هۆكاری سەرەكین بۆ گۆڕانكاری لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.