Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 00:25

د.فرسەت سۆفی: کابینەی نوێ‌ لەوادەی یاسایی خۆیدا پێکدەهێنرێت

مەسروور بارزانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ توركمانی و كلد وسریان و ئاشوورییه‌كانیان كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


دوای چوار كۆبوونەوە لەگەڵ حیزبە توركمانی و كلد و سریان و ئاشورییەكان، ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: كۆبوونەوەكانیان لەكەڵ پێكهاتەكان باش بووە پشتیوانی كابینەی نۆیەم دەكەن.

د.فرسەت سۆفی ئەندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند: بەدڵنیاییەوە كابینەی نوێ‌ لەوادەی یاسایی خۆیدا پێكدەهێنرێت كۆبووەوەكانیشیان لەگەڵ پێكهاتەكان زۆر باش بووە.

ڕوونیشی كردەوە كە مەسروور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم پشكی پێكهاتەكانی دیاری كردووە و چاوەڕێی حكوومەتێكی بەهێز دەكەین و دڵنیایین كە مافی پێكهاتەكان پارێزراو دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2019 مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە شاری هەولێر به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌كه‌ له‌ (هێمن هه‌ورامی، دڵشاد شه‌هاب، شه‌عبان شه‌عبان چالی، ئومێد خۆشناو و فرسه‌ت سۆفی) له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ توركمانی و كلد وسریان و ئاشوورییه‌كانیان كۆبووه‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.