گەنجێک لە گوندێکی کۆیە برایەکی بچووکی خۆی کوشت و پۆلیس دهڵێت: کێشەی ئەو دوو برایە لەو گوندەدا لەسەر زەوی بووە.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی کۆیە رایگهیاند: ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (فەرهاد یوسف) لەدایکبووی ساڵی 1987ە و تۆمەتبارەکەش برای گەورەیەتی و دوای تەقەکردن لێی، هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن، ئهم رووداوه كاتژمێر ههشتی ئهمشهو روویداوه.
پۆلیسی کۆیە دهڵێت کێشەی ئەو دوو برایە لەو گوندەدا لەسەر زەوی بووە، برا گەورەکە بە چەکی کڵاشینکۆڤ تەقەی لە برا بچووکەکەی خۆی کردووە.
پۆلیسی کۆیە هێزەکانی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و بەشوێن تۆمەتبارەکەشدا دەگەڕێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.