Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 07:18

تونێلی ده‌ربه‌ندیخان داده‌خرێت

له‌ئاگادارییه‌كى هاتووچۆدا
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 23 ى 6 ى 2019 
 بەمەبەستی بەدواداچون بۆکێشەو گرفتەکانی تونێلی دەربەندیخان، لیژنەیەکی هونەری لەپارێزگای سلێمانی و بەڕێەبەرایەتی ڕێگاوبانی سلێمانی سەردانی دەربەندیخان دەکەن


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌شڵێت ، بۆئەومەبەستە تونێلی دەربەندیخان لەکاتژمێر 9 سەرلەبەیانی تاکو کاتژمێر 1 ی پاش نیوەڕۆ دادەخرێت


راشیده‌گه‌یه‌نن ڕێگای ئۆتۆمبێلی بچوک دەکەوێتەسەرشاخ و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ڕادەگیرێت تا تونێل دەکرێتەوە بەمەبەستی دروست نەبونی ئاستەنگی هاتوچۆ


هاتووچۆی سلێمانى تكا له‌شۆفێرانیش ده‌كات كه‌بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاگاداربن


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.