بەڕێوەبەرایەتی دابەشـكردنی كارەبای شارەزوور رایده‌گه‌ێنێت ، بەمەبەستی دابینكردنی كارەبای زیاتر بۆ هاووڵاتیان چەند گەڕەكێكی دیكەی ناوشار جۆزەی 16 ئەمپێریان بۆ دەبەسترێت.
له‌راگه‌یاندراوه‌كه‌دا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه راشیده‌گه‌یه‌نن ، جــۆزەی 16 ئەمێری دادەنرێت بۆ فیدەرەكانی ( 3ـ 5ـ 23) كە لە باخی گشتی هەڵەبجـەوە دەست پێدەكات تا دەروازەی شار.
ده‌شڵێن، بەشێك لەو هاووڵاتیانەی، كە جۆزەی 16 ئەمپێریان بۆ بەستراوە گلەیی ئەوە دەكەن، كە هاوشێوەی ئەو ماڵانەی جۆزەیان نیە هەمان كاتژمێر كارەبان بۆ دابین دەكرێت لەكاتێكدا بڕیاربووە دوای دانانی جۆزەكان كارەبایان زیاتر پێ بدرێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.