Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 08:31

بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەوزەی خۆر وەزارەتی کارەبا گرێبەست لەگەڵ چەند کۆمپانیایەکدا دەکات

لەئێستادا لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانییەكاندا لەگفتوگۆدان
کوردستان TV
100%

دیار تاهیر بەرێوەبەری گشتی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەوەزارەتی كارەبا ئاشكرایكرد رێكەوتنیان لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكدا كردووە بۆ دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەرچاوەی وزەی خۆرەوە.

راشیگەیاند: لەئێستادا لێكۆڵینەوەكانیان ئامادەكردووەو لەگەڵ كۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانییەكاندا لەگفتوگۆدان و زانیارییەكان ئاڵوگۆڕ دەكەن تاوەكو بتوانن رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی پێ وەربگرن و بەشێوەیەكی وەبەرهێن جێبەجێ بكرێت.

وتیشی: بەپێی لێكۆڵینەوەكان هەرێمی كوردستان زۆر گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەرچاوەی وزەی خۆرو لەئێستاشدا لەشاری هەولێر دوو ساڵە سێ پرۆژەی بچكووك جێبەجێكراوە كە لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بودجەكەی بۆ دابینكرابوو كە ئەوانیش دوو قوتابخانەن لەعەنكاوەو كۆیە، لەگەڵ نەخۆشخانەیەك لەكەسنەزان و 24 كاتژمێ وزەی كارەبا بۆ ئەو سێ دامەزراوەیە دابین دەكەن، ئەوەش تەنها وەكو تێستێكی سەرەتایی بووەو سەركەوتوو بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.