Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 08:32

پۆلیسى سلێمانى: 5 تۆمه‌تباری ته‌قه‌که‌ر ده‌ستگیر کران

بە بڕیاری دادوەر بەندكران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێكرد
کوردستان TV
100%

مەفرزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار شەش تۆمەتباریان دەستگیركرد كە یەكێك لەو تۆمەتبارانە سزای دووساڵ زیندانی بەبێ‌ ئامادەبوونی خۆی(حكم غیابی ) لە دادگای دهۆكەوە هەبووە و پێنج تۆمەتبارەكەی تریش تەقەیان کردووە.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، ىپاش ئەوەی وێنەیەك لە بڕیاری سزای تۆمەتبار (ش ، أ ،ع ) لەلایەن دادگای دهۆكەوە گەیشتە دەست بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بەدەستگیركردنی تۆمەتبار .

راشیده‌گه‌یه‌نن ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا لە 15ی 6ی 2019 تۆمەتباری ناوبراو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێت كە سزای دووساڵ زیندانی بەبێ‌ ئامادەبوونی خۆی لەدادگای دهۆكەوە هەبووە بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی .

 پۆلیس ده‌شلێت شەوی 18ی 6ی 2019 كاتژمێر 2ی شەو پێنج تۆمەتبار لە سنوری گەڕەكی سەرچنار تەقەیان كردووەو ئاژاوەیان دروستكردووە ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی سەرچنار شوێنی تۆمەتباران كەوتن و تۆمەتباران هەڵاتن .

 له‌كۆتادا پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، هێزەكانمان لێكۆڵینەوەكانی بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران دەستپێكردوو مەفرزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار توانییان كاتژمێر 4و30 خولەكی هەمان شەو سەرجەم تۆمەتباران دەستگیربكەن و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەندن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێكردووە .

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.