گایه‌ك له ویلایه‌تی ئه‌له‌بامای ئه‌مریكا به قۆچه درێژه‌كانییه‌وه چووه نێو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه جیهانییه‌كان.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی بریتانی، درێژی هه‌ردوو قۆچی "بۆنچۆ" كه له توخمی "تێكساس لۆنگهۆڕن"ی قۆچ درێژه، نزیكه‌ی 3,23 مه‌تره و به 3 سانتیمه‌تر له ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو زیاتره.
"بۆنچۆ"، ته‌مه‌نی 7 ساڵه و له كێڵگه‌یه‌كی ناوچه‌ی" گود وۆته‌ر"ی ویلایه‌تی ئه‌لاباما ده‌ژی، حه‌زی له خواردنی سێ‌و و گێزه‌ر و شیرینی مارشمیلۆیه.
له چاوپێكه‌وتنێكی كتێبی گینس له‌گه‌ڵ جیراڵ بۆب، كه خاوه‌نی گاكهیه بۆب وتی: "قۆچه‌كانی بۆنچۆ سه‌ره‌تا لوولیان خوارد و چه‌مانه‌وه، پاشان به‌ره‌و ده‌ره‌وه درێژ بوون".
بۆب روونیشی كرده‌وه، "ئه‌و جۆره قۆچانهی ده‌رده‌كه‌ون و راسته‌وخۆ درێژ ده‌بن، زیاتر جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكن.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی / كامران



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.