لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 23 ى 6 ى 2019 ، له دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی كرد له(كۆنۆر دی لۆڤ) راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له نوسینگه‌ی ئاسایش (osc)و شاندێكی یاوه‌ری.
راشیدهگهیهنن ، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا باس له جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی سه‌رچاوه مرۆییه‌كان و به ئه‌لكترۆنی كردنی فۆڕم و نوسراوه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌شڵێت دواتر به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتن بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه له نێوان هه‌ردوولا واژوو كرا.
سه‌ربه‌ست له‌زگین له وته‌یه‌كدا هیوای خواست پرۆژه‌كه جێبه‌جێبكرێ، پێشی وابوو ئه‌و هه‌نگاوه كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر باشتر رێكخستن و به‌ره‌وپێشبردنی ئیشوكاره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له نوسینگه‌ی ئاسایش (osc) خۆشحاڵی خۆی بهوههنگاوه ده‌ربڕی و هیوای خواست به‌زووترین كات پرۆژه‌كه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.

دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.