له پاله‌وانێتی جامی كوپا ئه‌مه‌ریكا كه یاریه‌كانی له ولاتی به‌رازیل به‌رده‌وامه‌و له یاریه‌كانی گه‌ری سێیه‌می كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌م به‌رازیلی میواندار به ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ وه‌لام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی پیرۆ به‌ده‌ست هێنا
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای كۆرینسیانز ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی دوازده كاسیمێرۆ گۆلی یه‌كه‌می بهرازیبی تۆمار كرد، دوای حه‌وت خوله‌كی تر رۆبرتۆ فێرمینیۆ به‌رازیلی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م ، له خوله‌كی سی‌و دووش ئیڤرتۆن سۆسا گۆلی سێیه‌می سه‌ماكارانی سامبای تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو
له گێمی دووه‌م به‌رازیل به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی و له خوله‌كی په‌نجاو سێ دانی ئالڤێس گۆلی چواره‌می میوانداره‌كانی به‌ده‌ست هێنا، له دوا خوله‌كی یاریش ویلیان دا سیلڤا به تۆمار كردنی گۆلی پێنجه‌م كۆتایی به گۆله‌كانی یاری هێناو به‌رازیل به حه‌وت خال پێشه‌نگی كۆمه‌له‌كه‌ی گرت و به پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی داهاتوو. پیرۆش به چوار خال له پله‌ی سێیه‌م دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.