له لێدوانێكی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی، عه‌مید دیدار عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و لۆده زۆره‌ی هاووڵاتیان بۆ نوێكردنه‌وه و ده‌ركرنی پاسپۆرت، بڕیارمانداوه له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكه‌ین به دوو شیفت له هه‌ردوو بنكه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له ناو شاری هه‌ولێر.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌وامی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی هه‌ولێر له كاتژمێر 8ی به‌یانی تاكوو 6ی ئێواره ده‌بێت .
ئاشكراشی كرد: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له رێكه‌وتی 1ی 6ی ئه‌مساڵ مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌ش كردووه، پاسپۆرته‌كانیان ئاماده‌یه و له هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌توانن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان سه‌ردانمان بكه‌ن.
گوتیشی: تا رێككه‌وتی 1ی 6ی 2019، نزیكه‌ی 74 هه‌زار پاسپۆرتمان بۆ هاووڵاتیان ده‌ركردووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.