بارەگایەکی حزبی شیوعی کوردستان لە قەزای داقوق بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر داخرا، بەڵام لە 20ی ئەم مانگە، جارێکی دیکە کرایەوە و لە تابلۆی باڵەخانەکەش وشه‌ی كوردستان نووسراوه له‌ژێر گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كان تابلۆكه‌یان هێنا خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی لەژێر گوشاری هێزەکانی فیدراڵی عێراق و لەبەر بوونی وشەی کوردستان، تابلۆی بارەگای حیزبی شیوعی کوردستان لە داقووق دەهێندرێتە خوارەوە.
له‌م باره‌وه‌یه هاورێ به‌ختیار كارگێری كۆمیته‌ی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاند: له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتبه‌ری ساڵی 2017 زۆربه‌ی باره‌گاكانمان كه‌وتنه به‌ر ئه‌و شاڵاوه‌ی ته‌ڵانكردن و تاوه‌كو ئێستاش دوو باره‌گامان به داگیركراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كان لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان هه‌وڵماندا باره‌گاكانمان وه‌ربگرینه‌وه، به‌ڵام بێ سوود بوو، بۆیه به‌ناچاری شوێنێكی دیكه‌مان دابینكردن بۆ باره‌گاكه‌مان له داقوق باره‌گاكه‌مان كرده‌وه له رۆژی 20ی ئه‌م مانگه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌سه‌ر تابلۆكه وشه‌ی (كوردستان) نووسراوه كه ئه‌مه باره‌گای حزبی شیوعی كوردستانه و له كۆمیسۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش مۆڵه‌تی فه‌رمیمان هه‌یه .
له چه‌ند رۆژی رابردوو له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كان و ئیداره‌ی شاره‌كه گوشارێكی زۆریان لێكردین ناوی كوردستان نابێت له‌سه‌ر ئه‌م تابلۆیه بمێنێت، ده‌بێت بهێنرێته خواره‌وه ئه‌گینا كێشه‌ی گه‌وره دروست ده‌بێت، بۆیه به ناچاری له‌ژێر فشاره‌كانی ئه‌واندا ئێمه تابلۆی باره‌گاكه‌مان هێناوه‌ته خواره‌وه، ئێستا باره‌گاكه‌مان له داقوق بێ تابلۆیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.