Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 00:25

پارێزگاری هەولێر: پرۆژەی بەجووت سایدیکردنی رێگەی ھەولێر - کۆیە دەستیپێکردووەتەوە

پرۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نێوان هه‌ولێر – كۆیه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


دوای ئەوەی نەتوانرا پڕۆژەی دووسایدی (هەولێر - كۆیە) لەماوەی دیاریکراودا تەواو بكرێت، ‎ئێستا وەك چارەسەری كاتیی رێگای (كۆیە - هەولێر) نۆژەن دەکرێتەوە، ئەوەش بەهۆى خراپى رێگاکە و زۆرى رووداوەکانى هاتوچۆ و ژمارەى قوربانییانەوە.

نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لەبارەى پڕۆژەکەوە له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگەیاند: تا ئەو کاتەى دەست دەكرێتەوە بە كاركردن لە شەقامى دوو سایدی (كۆیە - هەولێر) ‎كە سێ ساڵ دەخایەنێت و وەك چارەسەری خێرا و كاتی، رێگای (كۆیە - هەولێر)  نۆژەن دەكرێتەوە.

گوتیشى: ئەم پڕۆژەى نۆژەنکردنەوەیەش سێ مانگ دەخایەنێت و بەوهۆیەوە لە دوێنێوە ئەم رێگا سەرەکییە ‎داخراوە، بۆ رێگاى ‎جێگرەوەش دەتوانرێت بۆ  ئۆتۆمۆبیلی بچوك  (هەیبەت سوڵتان و سماقوڵی) بەكاربهێنرێت و بۆ ئۆتۆمۆبێلی بارهەڵگریش رێگای ناحیەی سێگردكان و بەستی شەڵخە کراوەتەوە.

پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند: ھەوڵیش دەدەن لەماوەی كەمتر لە سێ مانگدا پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی رێگاكە تەواو بكەن.

پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رێگه‌وبانی هه‌ولێره‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات پرۆژەی بەجووت سایدیكردنی رێگەی ھەولێر - كۆیەش دەستیپێكردووەتەوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.