سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له قه‌زای خانه‌قینی سه‌ربه پارێزگای دیاله‌ی دا و له سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیانیش هه‌ستی پێكراوه.
نزیك كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاند و به پێی زانیارییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری كه‌ركووكیش هه‌ستی پێكراوه.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سلێمانی رایگه‌یاند، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك و ناوچه‌ی گه‌رمیانی روویدا و ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش له‌سه‌ر سنوور بووه.
به گوێره‌ی وێبسایتی چاودێریكردنی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌وروپی – رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئێران بووه و گوڕه‌كه‌شی له سه‌نته‌ره‌كه چوار پۆینت چوار پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر. قووڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش شه‌ست كیلۆمه‌تر بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.