سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، نارێندرا مۆدی له ویلایه‌تی جهاردخاند له‌گه‌ڵ 40 هه‌زار كه‌س یۆگای كرد.
Press Trust of India رایگه‌یاند مۆدی له میانی به‌رزڕاگرتنی رۆژی جیهانی یۆگا له ناوه‌ندی ویلایه‌تی جهاردخاند
مۆدی له گۆڕه‌پانی پرابهات تارا له‌گه‌ڵ 40 هه‌زار كه‌س یۆگای كرد و رایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن یۆگا بكه‌نه به‌شێك له خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان و گوتی: "ده‌بێ هه‌وڵه‌كان بخرێنه گه‌ڕ تاكو له شار و گونده‌كان یۆگا بكرێت".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پیر داواكارییه‌كه‌ی مۆدییه‌وه هات و له 2015 ه‌وه "21ی حوزه‌یران"ی وه‌ك "رۆژی جیهانی یۆگا" راگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.