Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 09:52

که‌شناسی هه‌رێم : شه‌پۆڵێکى گه‌رما هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ره‌وشى كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ى سێشه‌ممه‌ى راگه‌یاند 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت ،  ئەمڕۆ ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 42  ده‌بێت ،  لە پارێزگاكانى سلێمانی و دھۆك 41 پلە، لەپارێزگای دهۆكیش  كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌شڵێت ، لە ئەمڕۆ وە دووشەممە تاوەکو رۆژى پێنج شەممە پلەکانى گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکات سبەى سێ شەممە پلەکانى گەرما بە پلەیەک تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە 


راشیده‌گه‌یه‌ننن بۆ رۆژى چوارشەممە و پێنج شەممە پلەکانى گەرما بە نزیکەى دوو پلەى تر بەرزتر دەبێتەوە ناوچەکانى باشوورى هەرێم بەرزترین پلەکانى گەرماى لە سەرووى 46 پلەى سیلیزى دەبێت 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ، لە ماوەى رۆژانى چوارشەممەو پێنج شەممە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراوى دەگاتە 44 پلە سلێمانى 42 پلە دهۆک 42 کرکووک 46 پلە هەلەبجە 43 پلە 

راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەم بەرزبوونەوە لە پلەکانى گەرما لە رۆژى هەینى کۆتاى دێت واتە رۆژى هەینى بارستە هەوایەکى تا ڕادەیەک قێنک لە دەریاى ناوەڕاستەوە روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە بە شێوەیەک زۆربەى ناوچەکەمان پلەکانى گەرماى لە ژێر 40 پلەى سیلیزى دەبێت .

11


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.