بەبۆنەی ده‌ستنیشانكردنى بەنوێنەری باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوڵاتی بولگاریا، لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندى كوردستانی له په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خاتوو هێرو قادر محه‌مه‌دئه‌مین، كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەبۆنەی ده‌ستنیشانكردنى وه‌ك باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوڵاتی بولگاریا، پیرۆزبایەکی گەرم لە خاتوو (هێرۆ قادر محه‌مه‌دئه‌مین) دەکەین، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین، ئەو متمانەیە کە ئیدارەی ئەمریکا بەخشیویەتی بە کوردێک جێگەی دڵخوشییەکی زۆرە، ئۆمێدەوارین ئەو متمانەیهی ئەمریکا بەکوردێک ببێتە مایەی برەودانی زیاتر بەپەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
هێرۆ قادر محه‌مه‌د ئه‌مین دانیشتووى ویلایه‌تى كالیفورنیا له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه ده‌ستنیشان كراوه ببێته باڵیۆزى داهاتوو و ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌ها پێدراوى ئه‌مریكا ده‌بێت له وڵاتى بولگاریا.
خاتوو هێرۆ قادر له ئێستادا پیشه‌ى جێگرى سه‌رۆكى نێردراوى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكایه له لیسبونى پایته‌ختى وڵاتى پورتوگال، هێرۆ له جیاتى ئیرێك رووبین پۆستى باڵیۆزى داهاتووى ئه‌مریكاى پێ ده‌درێت له وڵاتى بولگاریا و پێشترش ڕاوێژكارى وه‌زیرى سیاسى بووه له بالیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له وڵاتى هندستان.
خاتوو هێرۆ له پێشوودا پۆستى باڵاى به‌ده‌ست بووه له واشنتۆن راوێژكارى جو بایدنى جێگیرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا بووه پێدان و ئامۆژگارى بایدنى كردووه بۆ ئه‌و پێشهاتانه‌ى كه په‌یوه‌ندیان به ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌بووه هه‌روه‌ها جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى ئه‌فغانستان بووه له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى بووه.
هێرۆ قادر له‌دایك بووى ساڵى 1973 یه و له شارى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان له دایك بووه له بنه‌ماڵه‌یه‌كى كوردا گه‌وره بووه و دوو ساڵی ته‌مه‌نی منداڵى له خهیوهتى په‌ناهه‌نده‌یى بردۆته سه‌ر و له ساڵى 1976 له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا مافى په‌نابه‌ریان به‌ده‌ست هێناوه .
خاتوو هێرۆ بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسى به‌ده‌ست هێناوه له زانكۆى جورج تاون هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به‌ده‌ست هێناوه له زانكۆى برینستۆن و شاره‌زایى له 9 زمان هه‌یه و له نێوانیاندا زاراوه‌ى عه‌ره‌بى و رووسى و هیندى و فارسى، هه‌روه‌ها له زمانی وڵاتانی به‌ڵقان توركى و یۆنانى ده‌زانى له وڵاتانى به‌ڵقان له كه‌رتى تایبه‌ت له وڵاتى بۆسنیا كارى كردووه و له ساڵى 1999 له باڵێوزخانه‌ى ئه‌مریكا له ئه‌سیناى پایته‌ختى وڵاتى یۆنان كارى كردووه.
خاتوو هێرۆ له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاوه ده‌ستنیشان كراوه له جیاتى ئیرێك رووبین پۆستى بالێوزى داهاتووى ئه‌مریكاى پێ ده‌درێت له وڵاتى بولگاریا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.