له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 24 ى 6 ى 2019 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌رو ئه‌فسه‌رانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازیی و راوێژکارە سەربازییەکانی هاوپەیمانان ، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی پرۆسه‌ی چاكسازیی به‌ڕێوه‌چوو.
راشیده‌گه‌یه‌نن له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ، گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر پرۆژەکانی چاکسازی کرا و بەرەوپێشچوونی پرۆژەکان و پێداویستیەکانیان خرانەڕوو.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.