سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه جارێكی دیكه ناوچه شاخاویه‌كانی شه‌رانشی سه‌ربه پارێزگای دهۆك، بوونه ئامانجی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له ناوچه‌كه رایگه‌یاند: كاتژمێر 8:45 خوله‌كی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه، جارێكی دیكه چیای خامهتیر كه ده‌كه‌وێته نزیك ناحیه‌ی ده‌ركا عه‌جه‌م له ناوچه‌ی شه‌رانش له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا كرایه‌وه ئامانج .
ئه‌م بۆردومانه له كاتێكدایه دوێنی یه‌كشه‌ممه هه‌مان شوێن كرایه ئامانجی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا .
جێی ئاماژه‌یه سوپای توركیا ناوه ناوه و به بیانووی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه، ناوچه سنوورهیهكانی هه‌رێمی كوردستان تۆپباران ده‌كات، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لای دانیشوانی ئه‌و ناوچانه درووست كردووه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.