سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له كاته سه‌خته‌كاندا كرد و جه‌ختى له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه، هاتنی شاندی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكی و ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌رێمى كوردستانش به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌كدا كه نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24/6/2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، تاوتوێكردنی دوا هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخی ئاواره‌كان و زه‌مینه‌سازیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
به‌ڕێزان ماتیۆ تیوولهر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئێران و ئه‌ندرۆ پیك جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق و شاندێكی یاوه‌ریان، جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆیان به به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕی و ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له كاته سه‌خته‌كاندا كرد و جه‌ختى له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه، هاتنی شاندی ژووری بازرگانی ئه‌مه‌ریكی و ئیمزاكردنی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌رێمى كوردستانش به‌رز نرخاند، دووپاتیشی كرده‌وه كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌توانن هه‌رێم وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ هه‌موو عێراق به‌كار بهێنن. به‌ڕێزیان پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی دوا سه‌ردانی بۆ به‌غداش پێشكه‌ش كرد و ئاماده‌یى بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.