بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایگەیاند" لە ژمارەیەك ناوچەی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی هەڵدانەوەی گۆڕی بێسەروشوێنانی جه‌نگی ھەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران بەدواداچون دەكرێت.
بە مەبەستی بەدواداچونی بێسەروشوێنانی جه‌نگی ھەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران، هەریەك لە حكومەتی ئێران و حكومەتی ناوەندی عێراق و حكومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشممە له باڵەخانەی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم له شاری هه‌ولێر كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵیان ئەنجامدا.
لەوبارەیەوە بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان دوابەدوای كۆبونەوەكە و لەمیانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند" ئەو کۆبوونەوە سێ قۆڵیە، كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی و بەدواداچون بوو، كە بە مەبەستی هەڵدانەوەی گۆڕی بێ سەروشوێنانی جه‌نگی ھەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران بەڕێوەچوو.
وتیشی" لەبارەی ناوچەکانی پێنجوێن و ماوەت و حاجی ئۆمەران گفتوگۆ ئەنجامدرا، تا بە چاودێری رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی ژمارەیه‌ك تیم و خەڵكی دیكە لە پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕەکان لەنێوان هەرسێ لایەن ئامادە و بەشداربن.
ئاماژەی بەوەشكرد" هه‌ردوولا به‌ڵێنیانداوە لە هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان له‌و ناوچانە، له‌گەڵ ناوچەكانی شنگال و سه‌ماوه هاوكاریبكەن، به تایبه‌ت له ناسینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان له رێگه‌ی پشكنین و بەكارهێنانی ئامێری پێشكه‌وتوو.
بەرەڤان حەمدی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو" پێشتر لەخاکی عیراق و ئێران کار بۆ هەڵدانەوەی گۆڕەکان کراوە، بەڵام ئەمجارە بڕیاریاندا لەناو خاکی هەرێمی كوردستان كار له سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان بكه‌ن.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا بریكاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان ووتی" هەر لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە بە مەبەستی دۆزینه‌وه‌ی منداڵه ونبوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه و سود وه‌رگرتن له تاقیگه ، كه بۆ ناسینه‌وه‌یان لیژنەیەكی هاوبەش پێكبهێنرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.