هاتوچۆی هه‌ولێر سه‌رجه‌م شوفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه قۆناخێكی دیکەی نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتری لە هەولێر دەست پێده‌كاته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری سه‌رجه‌م شوفێران ده‌كاته‌وه كه‌وا له‌رۆژی 2019/6/25 له‌كاتژمێر 10ی به‌یانیه‌وه شه‌قامی 100مه‌تری ئه‌م به‌شه‌ی كه ده‌كه‌ویته نێوان مزگه‌وتی خه‌دیجه كوبرا تاكو نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری سایدی دیوی ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامه‌كه داده‌خریت به‌هۆی دووباره قیركردنه‌وه‌ی.
له ئاگاداریه‌كه‌دا هاتووه شوفێران له‌و كاتی داخستنه‌وه تاوه‌كو ته‌واوبوونی پرۆژه‌كه ده‌توانن شه‌قامی 40 مه‌تری هه‌روه‌ها شه‌قامی 120 مه‌تری وه‌كو رێگای به‌دیل به‌كار بێنن، به‌هیوای هاوكاری و پابه‌ند بوونی هه‌مو لایه‌كین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.