په‌رله‌مانتارێكی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر قسه‌كانی ئه‌نجێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دێته ده‌نگ و وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه نابێت ئەو دەنگە زۆرەی كورد بۆ سەربەخۆیی پشتگوێ بخرێت.
مارك ھاوپتمان، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا لە پارتی كریستیان دیموكرات كه پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركله له نامه‌یه‌كدا به ناونیشانی (هەر ئێستا دەوڵەتەكە بە كورد بدەن) كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان تیڤی كه‌وتووه، وەڵامی قسه‌كانی مێركلی دایه‌وه و رایگه‌یاندووه حكومەتی ئەڵمانیا لە پرسی پەیوەست بە مافی چارەنووسی میللەتان دوولایه‌نه‌یه كه لە حاڵەتی كۆسۆڤۆدا پشتگیری‌یان دەكات، بەڵام بۆ كورد وا نییە.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه راستییەکەی ئەمەیە، عێراق وڵاتێكە بەدرێژایی مێژوو یەک نەتەوە نەبووە، بەڵكو شێوازێكی دەستكردی دەوڵەتە و لە چوارچێوەی سنوورە كێشراوەكانی كاتی داگیرکاری دروستبووە، لەبەر ئەم ھۆكارەشە پێویست ناكات بنچینەی عێراق بە ناچارییەوە بپارێزرێت.
له‌باره‌ی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆییش له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه كه نابێت ئەو دەنگە زۆرەی نێو باكووری عێراق بۆ سەربەخۆیی، كه مه‌به‌ستی كورده، پشتگوێ بخرێت، كورد ھابەشێكی گرنگە بۆ سەقامگیریی ناوچەكە، لە ناوچە ئۆتۆنۆمییەكانی كورد، بارودۆخ لە رووی ئاسایشه‌وه، لەچاو ناوچەكانی دیكەی عێراق، زۆر ئارامترە و كوردە ھاوبەشەكانمان پشتگیری لە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەڵمانیا و ئەوروپا دەكەن، دەبێ ئێمە لە ھەماھەنگی ھەرێمایەتیدا پشت بە ھاوبەشی متمانەپێكراو ببەستین.
ئەوەی لە لایه‌كەوە بە كرده‌وه پشتگیری لە خۆپاراستنی ناوچەیەك بكات، دەبێت داواكاری مافی چارەنووس نادیدە نەگرێت، یان بە بچووكی ناوی نەبات، داواكاری كورد نەك تەنیا بۆ پاراستنی ناوچەكانیان، بەڵكو بۆ به سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌بردن، بە لە بەرچاوگرتنی بارودۆخی سیاسی ناوچەكە، تەنیا ئەنجامێكی بێ شكه و دەوڵەتی كوردی و حكومەتەكەی دەبێتە هۆی سه‌قامیگریی بەهێز لە ناوچەیەك كه به قه‌یرانه‌كانه‌وه هه‌ژێندراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.