محه‌مه‌د خورشید، به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك له لێدوانێكدا گوتی: خودی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو ئه‌ندام و لایه‌نگر له كه‌ركووك ھه‌یه، پارتی و كه‌ركووك له‌یه‌كتر جیانه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت بگوترێت كه‌ی پارتی باره‌گاكانی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه‌ركووك؟، به‌دڵنیایییه‌وه به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستی پارتیدایه پێمان وایه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێكبكه‌ون بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك كه ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامه و ھه‌نگاوی باشیشی بڕیوه، پێشبینی ده‌كه‌م له دوای پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھه‌رێمیشه‌وه ھه‌نگاوه‌كان بۆ ھه‌موو لایه‌ك روون ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بوونی كاتێكی دیاریكراو بۆ كردنه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك رایگه‌یاند : ئێستا كاتێكی دیاریكراو نییه، به‌ڵام ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان به‌پێی ده‌ستووری عێراق پێمان وایه ئه‌و گرفته واته گرفتی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركووك له نێوان حكوومه‌تی فیدڕال و حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام گفتوگۆكان باش چوونه‌ته پێش و ئومێدی باش ھه‌یه.
گوتیشی: گفتوگۆكان تایبه‌ته به ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان به‌گشتی و كه‌ركووك سه‌نته‌ر و ره‌مزی ئه‌و ناوچانه‌یه، ھه‌ر ناوچه‌یه‌كیش جیاوازیی خۆی ھه‌یه، ره‌نگه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له خانه‌قین ھه‌یه له كه‌ركووك جیاوازبێت، چونكه كه‌ركووك گه‌وره‌تره و ناوچه‌كه فراوانتره، به‌ڵام به‌گشتی بابه‌ته‌كه چووه‌ته پێشه‌وه.
به‌رپرسی لقی سێی پارتی سه‌باره‌ت به دانانی پارێزگارێكیش بۆ كه‌ركووك گوتی: مه‌سه‌له‌ی دانانی پارێزگاری كه‌ركووك كۆتایی ھاتووه، له‌گه‌ڵ پێكھێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و پرسه‌ی به‌ره‌و كۆتاییه‌كان كه چووه چاره‌سه‌ر بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.